رادیۆی دەنگ
به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى ئەو کۆمپانیایەی بڕیارە رێگای دەرگای دوەمی زانکۆی گەرمیان قیرتاو بکەن، دەڵێت: پاره‌مان بۆ خه‌رج ناكرێت تاوه‌كو ته‌واوى بکەین.
بەپێی ئەو وێنانەی دوێنێ رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە: رێگای دەرگای دوەمی زانکۆی گەرمیان قیر نەکراوە و خۆڵ و تۆزێکی زۆری دروستکردوە، ئەمەش نیگەرانیی لێکەوتوەتەوە.
له‌به‌رمبه‌ردا، كاوه نه‌سروڵڵا، به‌رێوبه‌رى رێگه‌پێدراوى كۆمپانیاى ده‌ستور کە پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگاکە جێبەجێ دەکات، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: وه‌كو كۆمپانیا ئه‌وه‌ى ئه‌ركمان بوه جێبه‌جێمان كردوه چ له رێكکردنهوهى رێگاكه چ له تێكهڵهڕێژكردنى، ته‌نانه‌ت ناردومانه بۆ پشكنین و ره‌زامه‌ندیشمان وه‌رگرتوه.
وتیشى: ده‌رخسته‌مان ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگاکە قیرتاو بكرێت، به‌ڵام له بانك وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه و پێمان ده‌ڵێن پاره ته‌نها بۆ موچه هه‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گوژمه‌ى پرۆژه‌كه به گشتى 315 ملیۆن دیناره، ره‌زامه‌ندى نزیكه‌ى 80 ملیۆن دینارمان هه‌یه، به‌ڵام ته‌مویل راگیراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هاوكات سولفهیهكى ترمان هه‌یه كه 60 ملیۆن دیناره داوامان كردوه بۆ مان خه‌رج بكرێت، کەچی نایكه‌ن.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پاره كۆنه‌كه‌مان بۆ خه‌رج بكرێت ئه‌وه له ماوه‌ى ته‌نها 15 رۆژدا قیرتاوى ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێگه‌یه له %37ـی کارەکانی ته‌واو بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان