رادیۆی ده‌نگ- هونەر ئەحمەد
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره 11ـی مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، پرسی به‌شداریی گه‌نجان و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بوه‌ته جێگه‌ی باس و مشت‌ومڕ. به‌شێك له گه‌نجان بێئومێدن و بڕیاری بایکۆتكردنیان داوه، له كاتێكدا به‌شێكی دیكه هیوا به گۆڕانكاری ده‌خوازن و سورن له‌سه‌ر به‌شداریكردن.
بێئومێدی و بایکۆت: "هیچ شتێک ناگۆڕێت"
رێبین ئەحمەد، دەرچویەکی زانکۆیە، به توندی پێیوایه کە دەنگدان هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ساڵانێکی زۆرە ئەم دو حیزبەن، دەموچاوەکان هەمیشە دوبارەن، هیچ شتێک نەگۆڕاوە."
رێبین باس له‌وه ده‌كات كه زۆرێك له كه‌سوكار و هاوڕێکانی ده‌رچوی زانكۆن و بێکارن، حکومەت نه‌یتوانیوه دامەزراندن رابگەیەنێت، بۆیه پێی ایە پێویست ناکات دەنگ بدرێت.
گه‌نجانى دیكه‌ش هه‌ن كه دڵگه‌رم نین بۆ به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردندا، ئه‌گه‌رچی هێشتا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه.
بیلال محەمەد، گەنجێکی دەرچوی زانکۆیە، هێشتا بڕیاری یەکلایی نەکردوەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە بایکۆت دەکات.
بیلال، هۆکاری سەرەکی بایكۆتى بۆ "ئەزمونی خراپی لایەنە دەسەڵاتداره‌كان" ده‌گێڕێته‌وه کە به‌وته‌ى خۆی نەیانتوانیوە خزمەتێکی باش پێشکەش بکه‌ن و کێشە و قەیرانیان دروستکردوە.
هیوا بۆ گۆڕانكاریی: "دەنگی من و گەنجان بنەمای گۆڕانکاری دەبێت"
لە بەرامبەر ئەم بێئومێدییەدا، ژمارەیه‌ك له گه‌نجان هیوایان بە گۆڕانکاری هەیە و بەشداریی لە هەڵبژاردندا بە ئەرک دەزانن.
دڵنیا جیهاد، گەنجێکی پارێزەرە، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باوەڕی بە گۆڕانکاریی هەیە و بەپێی دەستوریش دەنگدان هەم مافە و هەم ئەرکە.
ئەو داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە "بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بڕیار بۆ ژیانێکی باشتر بدەن".
حەمید شەعبان، گەنجێکی دەرچوی بەشی کارگێڕییە، پێشتر بڕیاری بایکۆتی داب‌و، بەڵام ئێستا سورە لەسەر بەشداریكردن. ئەو پێیوایە دەنگی گەنجان بنەمای گۆڕانکاری سیاسی دەبێت، بەتایبەتی بەهۆی ئەو ئاستەنگیانەی کە حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێم دروستیکردوە.
حه‌مید، ده‌ڵێت: "بایکۆت چارەسەر نییە و سەنگ و دەنگی کورد لە بەغدا پێویست دەکات بەشداری دەنگدان بکەین".
سازان مستەفا، گەنجێکی دیکەی سنوری ئیدارەی گەرمیانە، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌مجاره ده‌نگ ده‌دات.
ئەو پێیوایە گەنج ئەگەر بە شێوەیەکی دروست و وریاتر دەنگ بدات، دەتوانێت گۆڕانکاریی بکات و رێگری بکات لە دوبارەبونەوەی "هەمان دەموچاوەکان".
هاوكات گه‌نجانى دیكه هه‌ن كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردندا لایه‌نى جیاواز تاقی بكه‌نه‌وه.
رۆشنا جەلال، گەنجێکی دانیشتوی قەزای رزگارییە، به گوڕوتینه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌یه‌وێت "لایەنێکی جیاواز تاقی بکاتەوە."
هیوای گۆڕانكاریی له‌نێو بێئومێدیدا
کۆبه‌ندی لێدوانەکانی ئه‌م گه‌نجانه، دۆخێکی هه‌ستیار و ئاڵۆز پیشان ده‌دات. بێئومێدی له گۆڕانكاریی و باوه‌ڕنه‌بون به سیستەمی سیاسی له‌لایه‌ك و، هیوایه‌كی زۆر بۆ داهاتویه‌كی باشتر و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى، بێئومێدیی بایكۆتكه‌ران تۆختر ده‌كاته‌وه، یاخود ئومێدێك دێنێته ئاراوه و گه‌نجان په‌شیمان ناكاته‌وه له‌وه‌ى دڵگه‌رمانه به‌ره‌و پیریی پرۆسه‌كه چون؟

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسكرتێری لیژنه‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه؛ بۆچی لیژنه‌ى پزیشكیی گه‌رمیان مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان دره‌نگ به‌ڕێده‌كه‌ن؟
-
-
هەواڵدوای 10 ساڵ هێشتا حکومەت کارەبای پرۆژەی تابلۆ سیتی پەسەند نەکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆستە و گەیاندنی گەرمیان: داواکاریی لەسەر خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی ناوخۆیی نییە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەک: رێگە بەئێمە نادرێت ئاوەڕۆمان بڕژێتە چەمەکەی گازینۆ کەچی رێگە بە کۆمپانیا دەدرێت
-
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان 10 کەس بەدەر لە رێنماییەکان دادەمەزرێن
-
زۆرترین بینراوەکان