رادیۆی دەنگ
دواى زیاتر له 10 ساڵ له دروستكردنى پرۆژه‌ى تابلۆ سیتی كه به كهلارى نوێ ناسراوە، تاوه‌كو ئێستا بڕگەی كاره‌باكه‌ى لەلایەن حکومەتەوە وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، بەڕێوبەری كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك داواكاریمان هه‌بوە و كۆمپانیا وه‌ڵامی نهگهڕاندوەتەوه بۆمان.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: لە رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى كه‌لاره‌وه 23 کەموکورتی دەستنیشانکرا كه كۆمپانیای جێبەجێکار لە پرۆژەی تابلۆ سیتی دا چاكیبكاته‌وه.
وتیشى: به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نهگهشتوهتهوه به ئێمه تاوه‌كو به نوسراوى فه‌رمى كاره‌باى ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگرینه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌دواداچونى بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كۆمپانیا چى خاڵێكى جێبه‌جێ كردوه.
پرۆژەی تابلۆ سیتی، یەکێکە لەسەرەتاییترین پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کەلار، گەرچی زیاتر لە 10 ساڵە دروستکراوە، بەڵام تائێستا لەلایەن حکومەتەوە بە فەرمی وەرنەگیراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان