رادیۆی دەنگ
لە گەرمیان خزمەتگوزاریی پەیوەندیی تەلەفۆنی ناوخۆیی لەگەڵ ئینتەرنێتی ئای کیودا نیە، بەڕێوبەری پۆستە و گەیاندنی گەرمیانیش دەڵێت: هاوڵاتیان داواکارییان لەسەر نییە.
لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێتی کۆمپانیای ئای کیو (IQ) کە بە کێبڵ بۆ ماڵانی سنوری گەرمیان راکێشراوە و لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکاندا هەیە، دەبێت خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی ناوخۆیی "نۆرماڵ"ـیش هەبێت کە لە شارەکانی تردا هەیە، بەڵام لە گەرمیاندا بەردەست نییە.
لەبارەی هۆکاری بەردەست نەبونی لە گەرمیان، شەماڵ عومەر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەشی ئامێری تەلەفۆنەکەی هەیە و تاقیکراوەتەوە و کاراکراوە.
دەشڵێت: بەڵام ئامێرەکە بەپێی داواکاری خەڵک دەبەسترێت، هۆکاری نەبونیشی لە سنورەکە ئەوەیە داواکاریی لەسەر نیە.
بەڕێوبەری پۆستە و گەیاندنی گەرمیان، لەبارەی گەیاندنی هێڵەکە بە سەرجەم گەڕەکەکان، وتی: تەنها گەڕەکەکانی مامۆستایان، بامۆک و لانە سیتی هێڵەکەیان پێنەگەشتوە و دەبێت تا کۆتایی مانگی داهاتو بەوانیش بگات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان