رادیۆی دەنگ
بەشێکی بەرچاوی روناکی سەر شەقامەکانی کەلار لە شەواندا کارناکەن، یان ناوەناو کاردەکەن، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبونی سەرچاوەی کارەبای بەردەوام و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە.
حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەیەک لە شەقامەکانی کەلار بەتایبەتی لە گەڕەکی ئاوارەکان، روناکیەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام کارناکەن، ئەویش بەهۆی نەبونی سەرچاوەی کارەبای 24 کاتژمێریی.
وتیشی: "ناتوانین لە ئێستادا کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین بکەین، بەڵام چاوەڕوانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی روناکیین لە گەرمیان، کە بەهۆیەوە ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت".
بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان، دوپاتیکردەوە کە جگە لە گرفتی سەرچاوەی کارەبا، بەشێک لە روناکی شەقامەکانیش پێویستیان بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە هەیە.
لەمبارەیەوە وتی: دەرخستەیەکمان بە بڕی 700 ملیۆن دینار ئامادەکردوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامانەی کە کێشەیان هەیە، بە دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە، دەستبەجێ دەست بە چاککردنەوە و گەڕاندنەوەی روناکی بۆ شەقامەکان دەکەین.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تاریکی شەقامەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵەی هاوڵاتیان و سەلامەتی گشتی دروستکردوە، جگە لەوەش دیمەنێکی ناشرینی بە شەقامەکان داوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان