رادیۆی دەنگ
سه‌ربارى ئەنجامدانی ژمارەیەكى بەرچاو لە پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له سنوری گه‌رمیان، به‌ڵام رۆڵى نه‌بوه له كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێنشینی له ناوچه‌كه‌دا، ئەمەش بەوتەی كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان.
سه‌یوان عه‌بدولكه‌ریم، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: سه‌ربارى دروستكردنى ئه‌و ژمارە زۆره‌ى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له گه‌رمیان، ژمارەیەکی سنوردار لە كرێنشینان توانیویانه سودمه‌ندبن، هۆكاره‌كه‌شى بەرزیی نرخى یه‌كه‌كانه.
وتیشى: له سنورى گه‌رمیان نزیكه‌ى 6 هه‌زار كرێنشین هه‌ن و رێژه‌كه‌ش ساڵ دواى ساڵ زیاتر ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: داتایه‌كمان لەبهردهست نیه کە دەریبخات چه‌ند كرێنشینی سنورەکە توانیویانه سودمه‌ندبن له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 25 پرۆژەی نیشتەجێبون لە گەرمیان هەن کە 10 لەو پرۆژانە کارەکانیان تەواوبون و ئەوانی دیکە یان لە بواری جێبەجيکردن دان، یاخود لە بواری وەرگرتنی مۆڵەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان