رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نوێدا بڕیاریانداوە لەبری دروستکردنی سێ بنکەی تەندروستی، نەخۆشخانەیەکی نوێ لە قەزای رزگاریی دروستبکەن.
ئازاد حەمە فەرەج، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە پڕۆژەیەکدا بڕیارماندا لەبری دروستکردنی سێ بنکەی تەندروستی کە بڕیاربو لە سێ پڕۆژەی نیشتەجێبون لە قەزای رزگاریی دروستبکرێن، نەخۆشخانەیەکی سەربەخۆ بۆ قەزاکە دروست بکەین.
وتیشی: هەمو کارەکانی پڕۆژەکە لە ئیدارەی قەزاکە ئەنجامدراون، وا بڕیارە نەخۆشخانەکە لەناو زەوی مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. قاسم دروست بکرێت.
لە قەزای رزگارییدا 2 مەڵبەندی تەندروستی هەیە، بەڵام بەهۆی فراوانبونیەوە و بەتایبەت دوای بونی بە قەزا، پێویستی بە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 22ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم فەرمانی بە قەزابونی رزگاریی دەرکرد و بو بە سێیەم قەزای ئیدارەی گەرمیان لە پاش کەلار و کفری.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان