رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى 2 مانگه نوسراوى فه‌رمى كراوه و بڕیاربو هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتى نوێ بۆ پرۆژه نیشته‌جێبونه‌كانى كه‌لار بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، بەڕێوبەری گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: نوسراوه‌كه له وه‌زاره‌ته و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین.
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى 2 مانگه نوسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تمان كردوه به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هێڵى گواستنه‌وه گشتى بۆ پرۆژه نیشته‌جێبونه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینەتەوە.
ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به رێكاره‌كان بكه‌ین، دڵنیاین له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا وه‌ڵاممان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لەکەلار ژمارەیەک گەڕەکی نوێ لەپاش دروستکردنی پرۆژە نیشتەجێبونەکانەوە دروستبون، کە هیچ هێڵێکی گواستنەوەی گشتییان نییە، ئەمەش بارگرانی بۆ دانیشتوانەکەی دروستکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان