رادیۆی دەنگ
دوای دامەزراندنی فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کفری، هیچ زانیارییەکی نوێ لەبارەی دامەزراندنی ئەو 133 فەرمانبەرە گرێبەستە نییە کە بڕیاربو لە گەرمیان دابمەزرێن، بەرپرسێکیش دەڵێت: دۆسییەکانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانە.
وابڕیاربو 133 فهرمانبهرى گرێبهست بۆ یهكه ئیدارییهكانى گهرمیان دابمەزرێنرێن، بەڵام نزیكەی ساڵێكە هێشتا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دامەزراندیان نەداوە. ئەمەش هاوکاتە بە دەرچونی فەرمانی دامەزراندنی 168 فەرمانبەر لە قەزای کفری کە هەفتەی پێشوتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانەکەیان دەرکرا.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی گەرمیان، لەبارەی دواین زانیاریی پەیوەست بە دامەزراندنی ئەو 133 فەرمانبەرە، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ بەرەوپێشچونێک لەو پرسەدا نەهاتوەتە دیی، بەوپێیەی دۆسییەکە لەبەردەستی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەویش هێشتا بڕیاری لەسەر نەداوە.
وتیشی: هەمو دەسەڵات و رێکارەکان لەدەستی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان