رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیه‌ك رایگه‌یاند بەهۆی كردنەوەی ئاوی پۆندی گوندی ملەسورە نزیكە ٥ هەزار پەنجە ماسی مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێرى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى له‌و بابه‌ته بوبێت ده‌یده‌ینه دادگا.
دوێنێ چیا جەلال، دانیشتوی گوندی ملەسورە لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پۆندەکەی ملەسورە ساڵانە بە ئاوی بارانەوە بەندە و تاوەکو وەرزی بارانبارین دەستپێدەکات ئاوی تێدا دەمێنێت و پەنجەماسییەکی زۆریشی تێدەکرێت، بەڵام ئەمساڵ کۆمەڵێک کەس کە راو دەکەن، تەماحیان کردە ماسی گەورە و ئاوی پۆندەکەیان بەرداوەتەوە و ئاویش بۆ پەنجە ماسییەکان کەمبوەتەوە.
دەشڵێت: نزیکەی ٥ هەزار پەنجە ماسی خەریکە مردار دەبنەوە و لەناودەچن، داوادەکەین بیانگوازنەوە، چونکە چه‌ند رۆژی تر بەمشێوەیە بن هەمویان لەناودەچن.
له‌به‌رامبه‌ردا، موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێرى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: به‌دواداچون بۆ ئەو پرسە ده‌كه‌ین و لیژنه‌شى بۆ پێكده‌هێنین.
وتیشی: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى له‌به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى ئه‌و پۆنده‌دا هه‌بوبێت ئه‌وا روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان