رادیۆی دەنگ
وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گەرمیانی یەکێتی جەخت دەکاتەوە حزبەکەی گۆڕانکاریی لە بەڕێوبەرە حکومییەکانی سنورەکەدا دەکات، ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییانەش په‌یوه‌سته به پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمه‌وه.
عه‌لى ده‌روێش، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پێشتریش جه‌ختمان له‌وه كردوه‌ته‌وه و پێداگریشمان كردوه كه گۆڕانكارى له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه كادرى ئێمه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، ئێستاش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریداین.
ده‌شڵێت: هه‌ندێك دۆخ و پێشهات وایکرد ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كرێت، لە نمونەی هاوبەشی نێوان ئێمه و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی، هەروەها هاوبەشیمان له‌گه‌ڵ پارتی له حكومه‌تی هەرێم و به‌تایبه‌تی پێكنههێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت.
به‌پێى وته‌ى وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت وه‌ستاوه، لەوبارەوە وتی: ئه‌گه‌ر سبه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێبهێنرێت ئه‌وه یه‌كێتى گۆرانكارییه‌كانى خۆى ده‌ستپێده‌كات له‌سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیدا به‌تایبه‌ت گه‌رمیان، چونكه تێبینى ئه‌وه‌مان كردوه خه‌ڵك گله‌یی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له یه‌كه ئیدارییه‌كان كه كادرى ئێمه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین، ره‌نگه خۆشمان تموحى زیاترمان هه‌بوبێت و جێبه‌جێى نه‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان