رادیۆی دەنگ
رەوتی هەڵوێست بارەگای تایبەت بەخۆی لە کەلار دەکاتەوە، ئەندامێکی رەوتەکەش دەڵێت: خانوی نێو باخێکی خۆمم تەرخانکردوە بۆ ئەو مەبەستە.
قادر زەندی، ئەندامی رەوتی هەڵوێست لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سبەینێ رەوتەکەمان لە مەراسیمێکدا بارەگای تایبەتی خۆی لە سنوری گەرمیان دەکاتەوە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی رەوتەکەمان توانای دارایی لاوازە، بۆیە باخێکی خۆمان کە خانوی تێدایە و دەکەوێتە سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار- گردەگۆزینە، بۆ بارەگاکە تەرخانکردوە.
رەوتی هەڵوێست، بزوتنەوەیەکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنە، بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی راگەیەنرا کاتێک بەشداریی لە پرۆسەکەدا کرد و چوار کورسی بەدەستهێنا. بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان