رادیۆی دەنگ
له وه‌رزى زستان نزیك ده‌بینه‌وه و تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى نه‌كراوه له گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت: لەگەڵ وەزارەتدا قسەمان کردوە و داتای پێویستمان پێداون.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: هه‌فته‌ى رابردو له‌گه‌ڵ وهزارەتمان كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا، بریار درا بڕى 8 ملیۆن و 100 هه‌زار لیتر نه‌وت بۆ گه‌رمیان ته‌رخان بكرێت.
وتیشى: وه‌زاره‌ت له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌وه نه‌وت ئاراسته‌ى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ده‌كات.
له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وت به سه‌ر هاوڵاتیاندا، یادگار فه‌تاح، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: "میكانیزمى دابه‌شكردنه‌كه‌ى جارێك بڕیارمان لێنه‌داوه، چونكه پێویسته له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین و بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌بێ كرێى گواستنه‌وه و دابه‌شكردنى، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 100 هه‌زار دینار ده‌درێت به هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان