
رادیۆی ده‌نگ- زریان محه‌مه‌د
لێرەوە گوێبیستی راپۆرتەکە بن
چیتر زیره‌كى ده‌ستكرد ته‌نیا چه‌مکێکی زانستی خه‌یاڵی نییه، به‌ڵکو ئێستا بوه‌ته پێداویستییه‌کی حه‌تمی، ئه‌م پێداویستییه‌ش له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌كارهێنانى زیادیكردوه، ئه‌وان رۆژانه بۆ مه‌به‌ستى جۆراوجۆر بۆ ئه‌په‌كانى ژیری ده‌ستكرد ده‌گه‌ڕێنه‌وه، جه‌خت له‌وه‌شده‌که‌نه‌وه که کاتێکی زۆری بۆ گه‌ڕاندونه‌ته‌وه و ئاسانكاریی بۆ كردون.
زیرەکی دەستکرد (AI) بریتییە لە توانای کۆمپیوتەر بۆ ئەنجامدانی ئه‌و کارانه‌ی كه پێویستیان به زیره‌کی مرۆییه، وه‌ك بیرکردنەوە، فێربون و بڕیاردان. ئامانج لێی دروستکردنی ئامێرێکە که بتوانێت وه‌ك مرۆڤ بیر بکاتەوە و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. بۆ رونكردنه‌وه‌ى زیاتر، ده‌توانین به‌ڵێین: وه‌ك ئه‌وه وایه مێشکێکی ئەلیکترۆنی دروست بکەین که بتوانێت فێر ببێت و باره‌کانی ژیانمان له‌سه‌ر سوكتر بکات.
هه‌موى دو ساڵ ده‌بێت زیره‌كى ده‌ستكرد به به‌رفراوانى بڵاوبونه‌ته‌وه، گه‌نجانیش به‌زویی رویان لێكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا بۆ زۆرێك له گه‌ڕان و پرسیاره‌كانیان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای.
په‌یوه‌ند و سارا: دو مرۆڤ و یه‌ك ئه‌زمون
په‌یوه‌ند محه‌مه‌د، گه‌نجێکی 23 ساڵه‌ی خوێندکاری ئه‌ندازیاری ته‌لارسازییه و به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سود له ژیری ده‌ستکرد وه‌رده‌گرێت. ئه‌و ده‌ڵێت: "ژیری ده‌ستکرد بۆ زۆر بوار به‌کارده‌هێنم، به‌تایبه‌ت بۆ لایه‌نی ئه‌کادیمی و خوێندن که یارمه‌تیده‌رێکی باشه و کۆکه‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌کانه".
بۆ په‌یوه‌ند، ژیری ده‌ستکرد ئاسانکارێکی "بێ وێنه‌یه" و ده‌توانێت کارێک که سێ رۆژی پێویست بێت، له 15 خوله‌کدا ئه‌نجامی بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سارا فه‌لاحی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، ده‌رچوی به‌شی په‌رستارییه و دانیشتوی قه‌زای که‌لاره. ئه‌ویش هه‌مان بۆچونی هه‌یه و ده‌ڵێت: "ژیری ده‌ستکردم به‌کارهێناوه بۆ لایه‌نی خوێندن بۆ ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و سیمینار و سودی زۆری هه‌بوه بۆم".
سوده‌کان: خێرایی و ئاسانکاریی
گه‌نجان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیری ده‌ستکرد ئاسانکاریی زۆری بۆ کردون له کۆی بواره‌کاندا، به‌تایبه‌ت خوێندن، به کەمترین ماوه ده‌گه‌ن به‌و پێویستییانه‌ی که ده‌یانه‌وێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌وان ته‌نیا له بواری خوێندندا به‌کاریناهێنن، به‌ڵکو بۆ پرسیاره‌کانی ژیانی رۆژانه‌ش سودی لێ وه‌رده‌گرن.
سارا، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ژیری ده‌ستکرد کاتێکی زۆری بۆ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه و بۆ پرسیاره‌کانی ژیانی رۆژانه‌ش، به‌تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا، پشت به‌و ته‌کنه‌لۆژیایه ده‌به‌ستێت.
لێکه‌وته نێگه‌تیڤه‌کان: ته‌مه‌ڵی و بێ هه‌ستی
سه‌ره‌ڕای سوده‌کان، ژیری ده‌ستکرد رویه‌کی دیکه‌شی هه‌یه که جێی نیگه‌رانییه. په‌یوه‌ند ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ژیری ده‌ستکرد هه‌ستی تێدا نییه، بۆیه ره‌نگه هه‌ندێکجار وه‌ڵامێکت پێبدات که هیچ هه‌سته‌وه‌ری تێدا نه‌بێت و ته‌نیا وه‌ڵامێکه و دانراوه".
پێیشیوایه ژیرى ده‌ستكرد زیانى خۆى هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ لایه‌نى خوێندن، چونكه واتلێده‌كات بۆ زانیارى نه‌گه‌ڕێیت.
شاره‌زایان و پسپۆڕانیش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیری ده‌ستکرد چه‌ند سودی هه‌یه، هێنده‌ش زیانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ لایه‌نی ئه‌کادیمی و زانستی که ده‌کرێت خوێندکار ته‌مه‌ڵ بکات. به‌ڵام سارا بۆچونی جیاوازه و پێیوایه ژیری ده‌ستکرد هیچ زیانێکی پێ نه‌گه‌یاندوه.
داهاتو: پێویستییه‌کی حه‌تمی؟
سه‌ره‌ڕای هه‌مو قسه و باسه‌کان، گه‌نجان جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که بۆ ئێستا و داهاتو ژیری ده‌ستکرد پێویستییه‌کی حه‌تمی و گرنگه. ئه‌وان پێیان وایه رۆژ دوای رۆژ داتا‌کان و زانیارییه‌کان رو له هه‌ڵکشانه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کاندا بڕۆن.
ئاسۆ وه‌هاب، ئه‌ندامی تۆڕی بۆردی عێراقی بۆ مافه دیجیتاڵییه‌کان، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که "به‌کارهێنانی ژیری ده‌ستکرد روی له فراوانتر بون کردوه، به‌تایبه‌ت له نێو گه‌نجاندا".
ده‌شڵێت: زۆرینه‌ی گه‌نجان له زانکۆ و په‌یمانگاکان زیاتر به‌کاریده‌هێنن وه‌ک له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کارکردنی رۆژانه و به‌رهه‌مهێنان، ته‌نانه‌ت بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئاسانترین پرسیار رو له ژیری ده‌ستکرد ده‌کرێت.
به‌مشێوه‌یه ژیری ده‌ستکرد بوه‌ته به‌شێکی دانه‌بڕاو له ژیانی گه‌نجاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه زۆر سودی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به ئاگاداری و به‌کارهێنانی ژیرانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆکارێک بۆ ته‌مه‌ڵی و لادان له رێچکه‌ی دروستی فێربون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان