رادیۆی دەنگ
دانیشتویەکی پرۆژەی مامۆستایان لەکەلار دەڵێت: 5 مانگە لەماڵەوە نیم و ئاوم بەکار نەهێناوه، کەچی ئێستا کۆمپانیاکە کارەبام بۆ هەڵناکەنەوە تاوەکو پارەی ئەو ئاوە واسڵ نەکەم کە بەکارم نەهێناوە.
جوان نوری، مامۆستا و دانیشتوی پرۆژەی مامۆستایان "بەهەشتی کەلار"، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تیمی کۆمپانیا هاتنە بەردەرگامان پێیان وتوین کارەباتان دەبڕین، چونکە پارەی 5 مانگی ئاو قەرزارن، بەمەرجێک من ئەو 5 مانگە لە خانوەکە نەبوم و چۆڵ بوە و ئاومان بەکارنەهێناوە.
بەپێی وتهی ئەو مامۆستایە "پێیان وتوم هەرکەس لەماڵەوە نەبێت 7500 دینار پارەی ئاوی بۆ دێتەوە، بەڵام کاتێک لە ماڵەوە بوم 5 هەزار ئاوم بۆ هاتوەتەوە".
وتیشی: "کە رۆشتمە کۆمپانیاکە و قسەم وتیان ئەمە یاسای ئێمەیە، بەدڵتە باش و بەدڵت نییە فەرمو بۆ دەرەوە."
باسى لهوهشكرد: لە 15ـی 7ـی ئەمساڵ داوامکرد کارەبای مۆلیدەمان ببڕن چونکە لەماڵەوە نەبوین، ئێستا داوام کرد دوبارە کارەبام بۆ هەڵکەنەوە، بەڵام هەڵیان نەکرد، دوجار پارەی کارەبام بردوە بۆ کۆمپانیا وەریاننەگرتوە و پێیان وتوم دەبێت پارەی ئاو و خزمەتگوزاریی ساڵی پار بدەیت ئینجا پارەی ئەمپێرت لێوەردەگرین.
وتیشی: من پارەی خزمەتگوزاریی هەمو مانگەکانم داوە، بەڵام چەند مانگێک پاش دەستکردن بە وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاریی، پێیان راگەیاندین کە پارەی خزمەتگوزاری ساڵی پاریش هەژمار دەکەین، داوای سێ مانگیان کرد واتا مانگەکانی 11 و 12 و ساڵی پار و مانگی 1ـی ئەمساڵ.
وتیشی: پێیان وتوین یاسامان گۆڕیوە بۆیە لەپارەوە دەستپێدەکەین و پارەی ئەو 3 مانگەمان دەوێت، لەکاتێکدا نەک من نیوەی دانیشتوانی پرۆژەکە پارەی خزنەتگوزاریی ئەو سێ مانگەیان نەداوە.
لەبەرامبەردا رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، دوێنێ و ئەمڕۆش پەیوەندی بە بەڕێوبەرانی پرۆژەی شاری مامۆستایانەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەبو.
ئەو دانیشتوەی پرۆژەی مامۆستایان، باسی لەوەکرد کە خۆی و خێزانەکەی لە بێ کارەباییدا ماون و کۆمپانیاکە ئامادە نییە کارەباکەی بۆ هەڵکەنەوە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد بەدەم کێشەکەیەوە بێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان