
رادیۆى ده‌نگ
له‌میانه‌ى شه‌شه‌مین كۆنفرانسی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی له رۆژى 25ـى ئه‌یلولی 2025 رێكیخست، به‌شداران له به‌رپرسانى حكومه‌ت و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان، هه‌ستان به گه‌ڵاڵه‌كردنى ژماره‌یه‌ك راسپارده.
راسپارده‌كان تایبه‌تن به‌وه‌ى چۆن په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و هاوڵاتیان له‌لایه‌ك و حكومه‌ت له لایه‌كى دیكه‌وه له ئاستى ناحییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان پته‌وبكرێت، كه هه‌ر ئه‌وه‌ش "واتا پرسی په‌یوه‌ندی حكومه‌ت و هاوڵاتیان له ناحییه‌كان"، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیی كۆنفرانسه‌كه بو.
له‌خواره‌وه ده‌قی راسپارده‌كان وه‌كخۆی و به‌وشێوه‌یه‌ى كه به‌شداران نوسیویانه‌وه و له كۆنفرانسه‌كه‌دا خستیانه‌ڕو، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. هاوكات ئه‌م راسپاردانه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیش راده‌ستى ئیداره‌ى گه‌رمیان كراون، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو باڵاترین ده‌زگاى حكومه‌تى خۆجێیی ناوچه‌كه، كاریان له‌سه‌ر بكات.
ده‌قی راسپارده‌كانى شه‌شه‌مین كۆنفرانسی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (2025)
تایبه‌ت به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى له‌ناحییه‌كانى گه‌رمیاندا
1. كاراكردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى له ناحییه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك بڕیار له ناحییه‌كاندا ببێت به ده‌سته‌جه‌معی.
2. پاراستنى متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، ئه‌ویش له رێگه‌ى بونى په‌یوه‌ندییه‌كى باش و كۆبونه‌وه‌ى ده‌وریی و گوێگرتن له یه‌كترى.
3. رێكخستنى په‌یوه‌ندی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى به یاسا، به‌شێوه‌یه‌ك یاسا و رێنمایی تایبه‌تمه‌ند ده‌ربچێت كه چوارچێوه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندییه رێكبخات.
4. كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى كادری پیشه‌یی "پسپۆڕ" به‌رهه‌مبهێنێت له ناحییه دوره ده‌سته‌كاندا.
5. راستگۆیی له بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كاندا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، گه‌یاندنى پرس و كێشه و خه‌م و چالاكی و پرۆژه‌كان وه‌كوخۆی.
6. وه‌رگرتنى زانیاری له به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌كان كارابن له پێدانى زانیاریی به چالاكوانان، چالاكوانانیش بۆ هه‌ر زانیارییه‌كى فه‌رمی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه.
7. رێكخراوه‌كان ته‌واوكاریی به‌شێك له پرۆژه‌كانى حكومه‌ت بن، به‌وه‌ى هاوكاری بن له سه‌رگرتنى پرۆژه‌كان، یاخود ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌تیش به‌شدارییان پێبكات.
8. پێدانى زانیاریی به رۆژنامه‌نوسان و جیاوازیی نه‌كردن له‌نێوانیان.
9. دروستكردنى بۆرد و ئه‌نجومه‌نى راوێژكاریی له‌چالاكوانان له ئاستى ناحییه‌كاندا.
10. كردنه‌وه‌ى خول بۆ به‌ڕێوبه‌رانى حكومی ده‌رباره‌ى شێوازی دروستى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و میدیا.
11. زه‌مینه‌سازیی بۆ گفتوگۆی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى. به‌شێوه‌یه‌ك كاربكرێت بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى هه‌ردولا.
12. به‌شدارییكردن به كه‌سانى پسپۆڕ له بڕیارداندا، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له پرۆژه و كار و هه‌نگاوه‌كانى دا، پێشتر رای كه‌سانى پسپۆڕ وه‌ربگرێت و گفتوگۆی كراوه و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات.
13. كاراكردن و گۆڕانكاریی له: موختار، ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ك و ئه‌نجومه‌نى گوند، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به رێكاره دیموكراسییه‌كان، نه‌ك به دانانى راسته‌وخۆ و ده‌ستوه‌ردانى حزبی.
14. هه‌مو فه‌رمانگه‌كان په‌یجی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن هه‌م له‌ڕێگه‌یه‌وه ئاگادارى كار و چالاكییه‌كان بن، هه‌روه‌ها بۆچون و را و ره‌خنه‌ى خۆشیان بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كان ژماره ته‌له‌فۆنى تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى بونى پرسیار و ره‌خنه و تێبینی دا په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن، نه‌ك هه‌مو جار په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كه‌وه بكه‌ن.
15. هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای رێكحراوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و رۆتینه زۆرانه‌ى هه‌یه بۆ كارى گروپ و رێكخراوه ناوخۆییه‌كان لاببرێن، به‌ڵكو وابكرێت گروپ و رێكخراوه خۆجێیی و ناوخۆییه‌كان له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه مۆڵه‌تیان پێبدرێت و پێویست نه‌كات هه‌موجار بۆ مۆڵه‌ت و كاروباری رێكخراوه‌یی، بچنه هه‌ولێر.
16. بانگهێشتكردنى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ناحییه‌كان، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، بۆ ئه‌وه‌ى له ناحییه‌كانیشدا چالاكى و پرۆژه‌یان هه‌بێت و دانیشتوانه‌كه‌ى لێی سودمه‌ند بن.
17. گوێگرتنى حكومه‌ت له گه‌نجان و به هه‌ندوه‌رگرتنى خه‌م و داواكارییه‌كانیان، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ى بینین و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان