
رادیۆی دەنگ
شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان باس لەوە دەکەن لەلایەن بازرگانەکانەوە باری زیاتر لەوەی رێگەپێدراوە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بار دەکرێت و هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: چەندین ئۆتۆمبێلمان غەرامە کردوە.
شۆفێرێکی مەرزی پەروێزخان کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی یاسا بۆمان هەیە بار هەتا 27 تەن باربکەین، کەچی ئێستا جاری واهەیە سەروی 35 تەن بە ئۆتۆمبیلەکانمان بار دەکرێت.
وتیشی: بە کێشی ئۆتۆمبیلەکەمانەوە تێکڕا قورساییمان نزیک دەبێتەوە لە 50 تەن.
بەوتەی ئەو شۆفێرە کە نمونەی پسوڵەیەکی بارێکی بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە، بارکردنی باری زیاتر لە دو لاوە زیانی هەیە، یەکەم بەوەی بۆ جادە و رێگاوبان خراپە، دوەمیش بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان.
باسی لەوەشکرد: ئەگەر لە دیوی ئێرانەوە بارەکان بە 100 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بهێنرێن، ئەوا لە دیوی هەرێمەوە بە 70 بار دەگوازرێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەکی زیاتریش بدرێت بەئێمە لەبەرامبەر بارکردنی باری قورستر.
بەوتەی ئەو شۆفێرە، بارە قورسەکان زۆرتر بۆ کۆگاکانی "بان راسایی" و "سەوزبڵاخ" دەبرێن، چونکە لە بازگەی ساڵح ئاغا رێگە باهاتنی باری قورستر لەوەی دیارییکراوە نادرێت، کەچی لە دەروازەی پەروێزخان بنکەی هاتوچۆ هەیە، بەڵام باری قورستر تێدەپەڕێت و کەس لێپێچینەوە ناکات.
لەبەرامبەردا، موحسن مەنسور، بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وت: ئەو بارانەی لە مەرزی پەروێزخانەوە داخلی هەرێم دەبن، قەپان دەکرێن و بە رێگایەکی یاسایی دێن و بەپێی ئەو کێشەی بۆیان دیارییکراوە بار دەکەن.
وتیشی: گرفتەکەی ئێمە لەوەدایە دوای ئەوەی داخلی هەرێم دەبن و بەرەو ناوچەکانی عێراق دەڕۆن، لەنزیک گوندی سەوز بڵاخ 'ساحەی مدور' هەیە بارهەڵگرەکان بارەکانیان دەگۆڕنەوە یان باری زیادە باردەکەن.
بەڵام بەوتەی ئەو شۆفێرەی کە قسەی بۆ رادیۆی دەنگ کرد، زیادە بارکردنەکە لە مەرزەکەوە دەستپێدەکات نەک لە دەرەوەی مەرزەکە وەک بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان دەیڵێت.
بەپێی ئەو پسوڵەیەش کە بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، دەریدەخات بارەکە لەناو مەرزەکە کێش کراوە و قورسایی بارەکە نزیکەی 35 تەنە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن لهگهرمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی ههیه و یهكێتیش چاوی له دهرچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی کهلار پڕ بون له ژنانی وهرزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان