
رادیۆی ده‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى كاره‌بای پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبونه تازه‌كان زۆرینه‌ی ره‌هایان كراون به ژێر زه‌مینی "ده‌فن/ ئه‌نده‌ر گراوند"، به‌ڕێوبه‌رى كاره‌بای گه‌رمیان ده‌ڵێت هێشتا كاره‌بای ئه‌و پرۆژانه‌مان راده‌ست نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماده‌كارییمان كردوه.
پڕۆژه نیشته‌جێبونه‌كانی شاری كه‌لار هه‌نگاوێكی نوێیان ناوه به گۆڕینی سیسته‌می كاره‌باكانیان بۆ سیسته‌می ئه‌نده‌رگراوند، كه سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوه و جیاوازى زۆره له سیسته‌مى ستون "عامود"، به‌ڵام ئه‌م گۆِرانكارییه پرسیاری ئه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه كه تاچه‌ند حكومه‌ت ستافی پێویست و شاره‌زای هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى ئه‌م سیسته‌مه، به‌تایبه‌تى كه تائێستاش سیسته‌مه كۆنه‌كه له زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان كارى پێده‌كرێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، له‌باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه به رادیۆی ده‌نگى وت: تائێستادا سیانه‌كردنی كاره‌بای ئه‌م پڕۆژانه له ئه‌ستۆی كۆمپانیا جێبه‌جێكاره‌كانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیاندا هه‌یه، به‌مه‌ش تا ئێستا به فه‌رمی سیانه‌كردنی كاره‌بای ئه‌و پڕۆژانه نه‌كه‌وتۆته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، دڵنیاییدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار به‌شی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ سیسته‌می ئه‌نده‌رگراوند و نزیكه‌ی 7 فه‌رمانبه‌ریان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش راهێناوه بۆ كاری سیانه‌كردنی ئه‌م سیسته‌مه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌ركاتێك سیانه‌كردنی كاره‌بای ئه‌و پڕۆژانه به فه‌رمی هاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با، ئه‌وا ستافی پێویستیان ئاماده‌یه له دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان