رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیانی گەرمیان نیگەرانن لەوەی لەو کاتی پێویستیانە شتەرگەرییان لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بۆ ئەنجام نادرێت، وتەبێژی تەندروستی گەرمیانیش گرفتەکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیانی گەرمیان گلەیی و گازەندەی ئەوەیان هەیە کاتێک رو لەنەخۆشخانە حکومییەکان دەکەن و پێویستیان بە نەشتەرگەرییە، بەدەمیانەوە نایەن و خێرا و بەپێی پێویست نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ناکرێت.
لەبەرامبەر ئەم قسانەدا، ئازاد حەمە فەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا پێویستە نەخۆش پێش وادەی نەشتەرگەریەکەی نۆرە دابنێت، بەهۆی ئەوەی پزیشک لە بەشی نەشتەرگەرییدا هەفتەی رۆژێک خەفەر دەبێت و کاتەکەی دیارییکراوە و توانای ئەنجامدانی هەمو ئەو نەشتەرگەرییانەی نییە لە رۆژێکدا.
وتەبێژەکەی تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا حاڵەتە کتوپڕەکان "فریاگوزارییەکان" بەپێی پێویست نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت لەکاتی خۆیدا، بەڵام بەشێکی دیکەشتان ئەنجام نادرێت، بەوهۆیەی بەشێک لەو حاڵەتانە پێویستیان بە چاودێریی چڕ هەیە و لە گەرمیانیش ئەو بەشە نیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان