رادیۆی دهنگ
قایمقامی قەزای کفری دەڵێت: خانو له قهزاكهدا دهستناكهوێت بۆ ئهوهى بهكرێ بگیرێت، چونكه 10%ـى ئهو خێزانانهى پێشتر شارهكهیان بهجێهێشتبو، گهڕاونهتهوه.
ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەدواداچونمان کردوە بەتایبەت لەمساڵدا کە خەڵک پێشتر کۆچی کردوە لەکفرییەوە، بەڵام ئێستا خانو گرتن بە کرێ لە قەزای کفری دەستناکەوێت، چونکە ئەو خەڵکە رەسەنەی پێشتر لە کفرییەوە کۆچیان کردبو، ئێستا دەگەڕێنەوە.
وتیشی: ئەمەش وایکردوە قسە لەگەڵ وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبون لەقەزاکە، ئهمه جگه لهوهى قسەشمان كردوه لەگەڵ ئیدارهى ئەو پرۆژە نیشتەجێبونەی لە کفری هەیە و تهواو نهبوه، بۆ ئەوەی دەستبەکار بکەنەوە.
دەشڵێت: دەستنەکەوتنی خانو وایکردوە کەرتی خانوبەرە لەقەزی کفری کەرتێکی ئومێدبەخش بێت و پێویستی بهوه ههبێت وەبەرهێنانی تێدا بکرێت.
بەپێی وتەی قایمقامی قەزای کفری ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە 10% زیادیکردوە، پێشتر ژمارەی دانیشتوانی کفری نزیکی 70 هەزار کەس بو، بەڵام ئێستا نزیکەی 80 هەزار کەس دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان