رادیۆی ده‌نگ
به به‌شداریی 28 به‌ڕێوبه‌ری حكومی و چالاكوانى مه‌ده‌نی، شه‌شه‌مین كۆنفرانسی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چو، كه ته‌وه‌ره‌كه‌ى تایبه‌ت بو به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ناحییه‌كاندا.
كۆنفرانسه‌كه یه‌كێكه له چالاكییه‌كانى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED و له رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه له هۆڵی سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار ئه‌نجامدرا.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر پێشكه‌شكران. له‌سه‌ره‌تادا په‌رژین كامه‌ران، ئه‌ندامى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه " له رێگه‌ى ئه‌م كۆنفرانسه‌وه هه‌م ده‌مانه‌وێت ته‌واوى گه‌رمیان وه‌كو یه‌ك به‌شداریی پێبكه‌ین له كاره‌كانماندا، هاوكاتیش ده‌مانه‌وێت له نزیكه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی له ناحییه‌كاندا بوه‌ستین".
پاشان رامیار عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، وتارى ئیداره‌ى گه‌رمیانى پێشكه‌شكرد. تیایدا پشتگیریی خۆیانى بۆ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسه‌كه و چالاكی هاوشێوه دوپاتكرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بونى په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و داموده‌زگا حكومییه‌كاندا، پێویست و گرنگه، وتیشی: پێشوازی له هه‌مو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین به ئاقاری دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست.
دواتر له‌لایه‌ن زریان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه، بابه‌تێك پێشكه‌شكرا له‌باره‌ى دۆخی خزمه‌تگوزاریی له ناحییه‌كان و هه‌روه‌ها ئالهنگارییهكانى په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ناحییه‌كاندا. ئه‌و به‌پشتبه‌ستن به راپۆرته مانگانه‌ییه‌كانى یه‌كه‌كه، ئاماژه‌ى به دیارترین كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كانى ناحییه‌كاندا، هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش كرد.
پاشان له بڕگه‌یه‌كى تردا، گفتوگۆیه‌كى چڕ و پڕ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه كرا، تیایدا له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قسه كرا، ئه‌و ره‌خنه و سه‌رنج و تێبینیانه‌ى له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه، به وردیی قسه‌ى له‌باره‌وه كرا و هه‌ر به‌شداربویه‌ك له سۆنگه‌ى خۆیه‌وه قسه‌ى له‌باره‌وه كرد.
پاشان له كۆتا به‌شى كۆنفرانسه‌كه‌دا، وۆركشۆپێك ئه‌نجامدرا، تیایدا به‌شداران به‌سه‌ر دو گروپی حكومه‌ت و چالاكواناندا دابه‌ش كران، هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای خۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ى ئاماده كرد له‌پێناو بره‌ودان به ئاستى په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌گشتى و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به تایبه‌تى. له كۆتاییشدا راسپارده‌كان به ئاماده‌بونى به‌شداران خرانه‌ڕو.
بڕیاره راسپارده‌كانى كۆنفرانس له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا گه‌ڵاڵه بكرێت و ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان