رادیۆی دەنگ
لەهەمان ئەو ئێوارەیەی ئەکبەر حاجی رۆستەم کوژرا، کەسێکی تریش لە گەرمیان بریندارکراوە و دوای دو رۆژ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە رادیۆی دەنگی وت: هەمان ئێوارە کە روداوی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم رویداوە، لە قەزای کفری گەنجێک بریندار کراوە.
وتیشی: ئەوکات وابڵاوکرایەوە کە گەنجەکە فیشەکی لەدەست دەرچوە و بریندار بوە، بەهۆی سەختی برینەکەیشییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سليمانی کرا.
ئەم بەیانییەش دوای دو رۆژ لە روداوەکە، گەنجەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: هاوڕێیەکی گەنجەکە کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە کوڕە کوژراوەکە و بریندارکردن و دواتر گیان لەدەستدانی، ئەم بەیانییە و دوای گیان لەدەستدانی هاوڕێکەی، لە گەرمیان دەستگیرکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان