رادیۆی دەنگ
وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەوان پشتیوانی لە مامۆستایان دەکەن بۆ هەر بڕیارێک، بەڵام وەکو ئەنجومەنەکە دەستپێشخەریی ناکەن بۆ ئەنجامدانی بایکۆت.
هەردی عەباس، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دەستپێشخەریی ناکەین لە بڕیاری بایکۆتدا وەکو ئەزمونەکانی پار و پێرار، پێمانوایە ئەم جۆرە بایکۆتە ئەزمونێکە رەنگە لە ئێستادا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت.
وتیشی: ئێمە بایکۆت وەکو فشار ئەبینین، ئەبێت رێکخراو بێت و ئامانجی هەبێت.
باس لەوەشدەکات "بایکۆتکردن جیاوازی هەیە لەگەڵ دەوام نەکردندا، بایکۆت جۆرێکە لەفشار، بەڵام دەوام نەکردن کاتێک مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک حەقی خۆی وەرناگرێت، لەبەرامبەریدا دەوام ناکات".
بەوتەی ئەو مامۆستایە، ئەوان گروپێکی ناڕەزایەتین و دەیانەوێت هەر کار و چالاکییەک دەکەن تیایدا ئامانجەکانیان بەدیبێت.
جەختیشیکردەوە: دەستپێشخەریی ناکەین لە بڕیاری بایکۆت و ئێمە پشتگیری مامۆستایانین لە هەر شوێنێک توشی گرفتێک بون.
ئەم وتانە لەکاتێکدایە کە رۆژی یەکشەمە ساڵی نوێی خوێندن بە فەرمی دەستپێدەکات و ئەنجومەن و دەستە سەرانسەرییەکانی مامۆستایانیش، بڕیاری بایکۆتیان داوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان