رادیۆی دەنگ
ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه كار له دروستكردنى به‌نداوه‌كه‌ى باوه‌نور ده‌كات كارگه‌یه‌كى چهولمى داناوه و مه‌واد ده‌فرۆشێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نوریش ده‌ڵێت: كارهكانیمان راگرتوه.
عه‌دنان عه‌لى، به‌رێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سه‌ردانێكی مه‌یدانیماندا له هه‌فته‌ى رابردو كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا كردوه دانانى ئه‌و كارگه‌یه له سنورى موحهڕهماتى بهنداوهكهدایه و ئه‌و مهوادهشى كه به‌رهه‌مى ده‌هێنن بۆ دروستكردنى بنه‌ڕه‌تى به‌نداوه‌كه به‌كاردێت.
وتیشى: ئه‌وه‌شیان پێ راگه‌یاندین ئه‌و مهوادهى كه به‌رهه‌مى ده‌هێنن هه‌ندێكى لێیان زیاده، بۆیه فرۆشتویانه‌ته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: زیاتر له 10 رۆژه كارهكانیمان راگرتوه و هیچ مه‌وادێك نه‌ڕۆشتوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى به‌نداوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه یه‌كلابكه‌ینه‌وه كه ئایه له سنورى موحهڕهماتى خۆیانه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان هه‌یه مه‌واد بفرۆشنه‌وه یان نا.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور، كاركردن له به‌نداوه‌كه به چڕى به‌رده‌وامى هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئامێرى نوێشیان هێناوه بۆ دروستكردنى بنه‌ڕه‌تى به‌نداوه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوه‌كوه سه‌ره‌تاى ساڵ نزیكه‌ى %15ـی كاره‌كانى ته‌واو ببو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه له‌وه زیاتره ئه‌گه‌رچى داتایه‌ك به‌رده‌ست نه‌بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان