رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه لەوەی "كارى باش كراوه" بۆ دروستكردنى ماستهرپلانى ناحیه‌ى رزگاریی، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه پرۆژەکە راگیراوه.
سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ناحیه‌ى رزگاریی نه‌خشه‌ى پهسهندراوى خۆى هه‌یه و گرفتى نیه، له ماوه‌كانى رابردوشدا كارى باش كراوه له‌سه‌ر دروستكردنى ماستهرپلانى ناحیه‌كه و قۆناغى باشى بڕیوه.
وتیشى: به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیراوه و نه‌توانراوه كارى له‌سه‌ر بكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پلان هه‌یه بۆ دوباره ده‌ستكردنه‌وه به‌كاره‌كانى دروستكردنى ماسته‌رپلانه‌كه و چاوه‌ڕوانى ته‌رخانكردنى بودجه‌ین چ له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت بێت یاخود له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى بێت هاوشێوه‌ى قه‌زاى كه‌لار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان