رادیۆی دەنگ
ئەگەرچی به‌هۆى سه‌رچاوه پیسكه‌ره‌كانه‌وه باس له‌وه دەکرێت كوالێتی هه‌واى گه‌رمیان گرفتى هه‌یه و پیسە، بەڵام به‌ڕێوبه‌رى فەرمانگەی ژینگه‌ى ناوچه‌كه ده‌ڵێت: به‌پێى ده‌رئه‌نجامه زانستیه‌كان كوالێتى هه‌واى ناوچه‌كه كێشه‌ى نیه و له‌باره بۆ ژیانكردن.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌كان رابردو لێکۆڵینەوە‌یه‌كى زۆرباشى كوالێتى هه‌واى گه‌رمیانمان كردوه له رێگه‌ى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه جێگیر و گه‌ڕۆكن كه له هه‌ندێك شوێنى گه‌رمیان دانرابون و داتاكانیان وه‌رگرتوه و گواستراونه‌ته‌وه له رێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى جۆری "كوالێتى" هه‌واى ناوچه‌كه كێشه‌ى نیه.
وتیشى: ره‌نگه هه‌ندێكجار رێنجه‌كان به‌رز و نزمى بكه‌ن ئه‌مه‌ش كاتیه، چونكه ئێمه پشت به‌و سه‌رچاوانه ده‌به‌ستین كه هەمیشەیین و سه‌رچاوه‌ى پیسكه‌رن، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى پیسكه‌ریشى تێدا بێت و ئه‌گه‌ر كوالێتى هه‌واكه‌ش تێكبچێت، ئه‌وه كاتیه و لۆكاڵیه و بۆ هه‌مو گه‌رمیان نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و زانستى، جۆری هه‌واى گه‌رمیان كێشه‌ى نیه و گونجاوه و له‌باره بۆ ژیانكردن.

- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان