رادیۆی دەنگ
زانکۆی گەرمیان 7 بەشی نوێ دەکاتەوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: بۆ یەکەمجارە ئەو بەشانە دەکرێنەوە و تەنها بۆ خوێندنی بەیانیانن.
دەشتی عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی زانکۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەسەر داوای زانکۆکەمان مۆڵەتی کردنەوەی 7 بەشی نوێ بۆ ئەمساڵی خوێندن دراوە پێمان، کە بەشەکان نوێن بۆیەکەم جارە لە زانکۆکەمان دەکرێتەوە.
وتیشی: بەشەکان بریتین لە: زانستە گشتییەکان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، خۆراک و خۆراکزانی لە کۆلێجی زانست، ژمێریاریی ئەلیکترۆنی، پەرەپێدان و پلاندانانی شار، سیستمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی، ئەندازیاری تەلارسازی و گەشتوکاڵ.
دەشڵێت: ئەم 7 بەشە لەساڵی یەکەمدا تەنها بەیانیان دەکرێتەوە، بڕیارە لەساڵی دومیشدا بەشە ئەدەبییەکان لە ئێوارانیش بکرێنەوە.
کردنەوەی ئەم 7 بەشە لەکاتێکدایە پێشتر زانکۆی گەرمیان داوای کردبو 10 بەشی نوێ بکاتەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە رەزامەندیی نەدرا لە کردنەوەی بەشەکانی: ژینگە، فیزیای کرداریی و پەروەردەی تایبەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
-
هەواڵئیمامی مزگەوتی دایک لە سلێمانی دەستبەسەرە
-
-
هەواڵپێشنوێژی مزگەوتێکی کەلار تۆمەتبار دەکرێت بە هێرشکردنە سەر شەڕڤانان
-
زۆرترین بینراوەکان