رادیۆی ده‌نگ
بەپێی ئامارێکی فەرمی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، 179 راوچی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستگیر كراون، سه‌رباری ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى راوكردندا.
هاشم عەلی، لێپرسراوى بەشی راگەیاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی ڕاگەیاند: لە ماوەی 8 مانگی ئەمساڵدا، 179 سەرپێچیکار کە بە شێوەیەکی نایاسایی راویان دەکرد، دەستگیرکراون.
وتیشی: سەرباری دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، دەستبەسەر تەواوی ئەو کەرەستانەدا گیراوە کە بۆ مەبەستی راوکردن بەکاریانهێناوە.
سەبارەت بە سزاکانی سەرپێچیکاران، لێپرسراوى بەشی راگەیاندنی پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەدا، کە غەرامەی سەرپێچیکاران لە ماوەی ئەو 8 مانگەدا بەپێی مانگەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، لە نێو گیراوەکاندا هەبوە کە تەنها راگیراوە و هەشبوە رەوانەی دادگا کراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.
به‌وته‌ى ناوبراو، ئه‌وان به‌رده‌وامیی به هەڵمەتەکانیان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاژه‌ڵ و ژینگه‌ى سنوره‌كه، له‌مڕوه‌شه‌وه داوا لە هاوڵاتیان دەکات كه هاوکاریان بن و له‌كاتى بونى هه‌ر سه‌رپێچی و پێشێلكارییه‌كدا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان