رادیۆی دەنگ
پاش ئەوەی رادیۆی دەنگ هەواڵێکی لەبارەی خراپی کوالێتی جلوبەرگی قوتابخانەیەک لە کەلار بڵاوکردەوە، خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی کە جلەکەی دروستکردوە دەڵێت: لەسەر رێنمایی وەزارەتی پەروەردە بەو شێوەیە دروستمان کردوە.
سەفین فەرزندە، خاوەنی کۆمپانیای 'دایمۆن لاینس' بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کۆی ۱۲ کۆمپانیا ئێمە تەندەرەکەمان وەرگرتوە و هەروەها لەسەر رێنمایی وەزارەتی پەروەردە ئەو جلوبەرگەمان بۆ ۷ قوتابخانەی نێودەوڵەتی دروستکردوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت جلەکە 90%ـی لۆکە بێت و 10%ـی نایلۆن بێت.
دەشڵێت: بەرچاوڕونییمان داوە بە قوتابخانەکان کە رێنمایی خێزانی مناڵەکان بکەن بەئاوی سارد جلەکان بشۆن، چونکە جلەکە زۆری لۆکەیە و بە ئاوی گەرم بەو شێوەیەی لێدێت.
پێشتر رادیۆی دەنگ لەسەر زاری هاوڵاتییەکەوە کە مناڵەکەی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی کەلارەوە بڵاویکردەوە: ئەو جلانەی بۆ مناڵەکانیان دابینکراوە، ئەگەرچی نرخەکانیان گرانن، بەڵام کوالێتیان خراپە و زو تێکدەچن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان