رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری كاره‌باى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات وێستگەی کارەبای باوەنور لە تێستکردن سەرکەوتو بوە و لەم رۆژانەدا بە فەرمی دەیکەنەوە.
لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە وێستگەیەکی کارەبای جوڵاو "مۆبایل" بۆ ناحییەی باوەنورـی سەر بە کەلار دابینکرا، ئەمەش بۆ نەهێشتنی کێشەی لاوازیی ڤۆڵتییەی کارەبای ناحییەکە، بەڵام بەهۆی نەبونی ستافەوە کارکردنی دەستیپێنەکرد.
لەنوێترین پێشهاتدا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان وەگەڕخستنی وێستگەکە رادەگەیەنێت.
ئەندازیار: حازم كه‌ریم، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: وێستگه‌ى كاره‌باى مۆبایلی باوەنور بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 رۆژه كهوتوهتهكار وه‌كو تاقیکردنەوە "تێست" و فیدهرهكانیشى پێوه به‌ستراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاقیکردنەوەکە سەرکەوتو بوە و له چه‌ند رۆژى داهاتودا رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى وێستگهکە بە فەرمیی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
دەربارەی کێشەی نەبونی ستافیش کە هۆکارێکی سەرەکی بو لە نەکردنەوەی وێستگەکە، حازم کەریم ئاماژەی بەوەکرد: ستافێكى 5 كه‌سیى بۆ وێستگەکە دانراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان