رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى مه‌ره‌زه له‌سه‌ر پرۆژه ئاودێرییه‌كان كۆمه‌ڵێك جوتیار مه‌ره‌زه‌یان كردوه و دراونه‌ته دادگا، بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیانیش دەڵێت: بابه‌ته‌كه له دادگایه و جارێ یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دواى ئه‌وه‌ى لە دادگا سكاڵامان تۆماركردوە لەو جوتیارانەی كە مەرەزەیان كردوە، چونكە بەزیادەڕەویی هەژماردەكرێت، نزیكه‌ى 7 كه‌سیان ده‌ستگیركران و به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
وتیشى: دۆسیه‌كه له دادگایه و تاوه‌كو ئێستایهكلانهبوهتهوه، چونكه كۆمه‌ڵێك كه‌سى دیكه‌یان هه‌یه ده‌ستگیرنه‌كراون.
باسى له‌وه‌شكرد: به بڕیارى دادگا ده‌بێت ئه‌و مهرهزهیهى كردویانه لایبه‌رن، ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستا دۆسیه‌كه یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه کە كۆتا بڕیار چییه.
دەشڵێت: ئەو كەسانەی مەرەزەیان لەسەر پڕۆژە ئاودێرییەكان كردوە زیادەڕەوییە، بەڵام ئەگەر لەسەر سیروان بێت گرفتی نییە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی 5ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد مەرەزەکردن و چاندنی گەنمە شامی لەسەر هەریەکە لە پڕۆژەئاودێریەکانی (باڵەجۆ، شێخ لەنگەر و سەلام) بەهەمو جۆرێک قەدەغەیە، ئەم بڕیارەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی روباری سیروانەوە دراوەکە پێداویستی تەواوی ناوچەکان پڕناکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی کەلار: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکرد
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر دۆخی دەروازەی پەروێزخان
-
-
هەواڵکارەبا گرفتی دابەشکردنی ئاوی لەکەلار دروستکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو: سەردانی گوندە سنورییەکان مەکەن
-
-
هەواڵلەیەک ساڵدا زیاتر لە 400 حاڵەتی شەڕکردن لە گەرمیان تۆمارکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان