رادیۆی دەنگ
دوای چەندین ساڵ لە وەستان و پەککەوتن، کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوی خۆرنەوازان لە ناحیەی ئاوەسپی دەستیپێکردوەتەوە. ئەم بەنداوە کە مێژوی دەستپێکردنی دەگەڕێتەوە بۆ 16 ساڵ پێش ئێستا، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواوبێت.
جەبار مەحمود، سەرپەرشتیاری بەنداوەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی رایگەیاند: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە (ئابی 2025) دەست بە کارکردن لە بەنداوی خۆرنەوەزان کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەدا کە بەنداوەکە لە چوار بڕگە پێکدێت و لە ئێستادا کارکردن لە هەردو بڕگەی پاککردنەوە و ئامادەکاریی بۆ قۆناغەکانی داهاتو، بەردەوامە.
سەرپەرشتیاری بەنداوەکانی گەرمیان دڵنیاییدا کە ئەگەر قەیرانی دارایی نوێ دروست نەبێت، پڕۆژەی بەنداوەکە تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی کۆتایی دێت.
بەنداوی خۆرنەوەزان کە پێش 16 ساڵ دەست بە دروستکردنی کرا، 96%ـی کارەکانی پێشتر تەواو کراوە، بەڵام دواتر بەهۆی قەیرانەوە ئەو بەشە کەمەی کە ماوە راگیرا.
بەنداوەکە بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبونی، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئاو و بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە ناحیەی ئاوەسپی و دەوروبەریدا هەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان