رادیۆی دەنگ
نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت بڕیارى كردنه‌وه‌ى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان دراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: دۆسیەکە له وه‌زاره‌ته و چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین.
وابڕیاربو بۆ ساڵى خوێندنى (2024- 2025) سیستەمی خوێندنی درێژکراوە لە زانکۆی گەرمیان جێبەجێ بکرێت و بەشەکانی: جوگرافیا، مێژو، زمانی کوردی، ماتماتیک، عەرەبی،کیمیا، کۆمپیوتەر، وەرزش، ئایتی و نێتۆرک و یاسا لە زانکۆکەدا بكرێته‌وه، كه دەوامکردنیان لە کاتژمێر (8:30)ـی بەیانی تا کاتژمێر (8)ـی ئێوارە ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و سیسته‌مه لەلایەن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوە هەیە، هەر ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی ناوانەی پێشکەشکراون نه‌گه‌ڕابێتنەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا، د. ئاراز فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بابه‌ته‌كه له ده‌زگاى دڵنیایی جۆرییه له وه‌زاره‌ت كه تاوه‌كو ئێستا كاریان له‌سه‌ر نه‌كردوه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین، هۆكاره‌كه‌شى رون نییە بۆچى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ده‌شڵێت: ئێمه ناوه‌كانمان بۆ هه‌ر 10 به‌شه‌كه به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له وه‌زاره‌ته‌وە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان