رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى لەماوەکانی پێشودا لیستى ناوى فه‌رمانبه‌ران راگه‌یه‌ندرا بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى له سنورى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار، ناوى كه‌سانێكى تێدابو کە پێشتر سودمه‌ند بون لە وەرگرتنی زەوی، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت: ئه‌و لیسته‌ى كه راگه‌یه‌ندراوه وردبینى بۆ نه‌كراوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و لیسته‌ى فه‌رمانبه‌ران کە پێشتر راگەیەنرا بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى، لیستى كۆتایی نیه و وردبینى بۆ نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌و لیسته پێمان ئه‌ڵێت چه‌ند فه‌رمانبه‌ر ناوى گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئێمه داتابه‌یسمان هه‌یه، له رێگه‌ى ئه‌و داتابه‌یسه‌وه وردبینى بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك پێشتر سودمه‌ند بوبێت، له لیسته‌كه ده‌رئه‌كرێت، چونكه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان فه‌رمانبه‌ر ته‌نها یه‌كجار بۆیان هه‌یه سودمه‌ند بن لە وەرگرتنی زەوی.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: لیستى كۆتایی رێكده‌خرێته‌وه به‌پێى خاڵبه‌ندیی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان