رادیۆی دەنگ
یه‌كێك له رێكاره‌كان بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدانى ئاو دانانى پێوه‌رى زیره‌ك بو بۆ ماڵان، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی ئاوى كه‌لاریش ده‌ڵێت: رۆڵێکی ئه‌وتۆى نه‌بو، چونكه هاوڵاتیان ده‌ستكاریی ده‌كه‌ن.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: یه‌كێك له رێكاره‌كان بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدانى ئاو دانانى پێوه‌رى زیره‌ك بو، به‌ڵام رۆڵى ئه‌وتۆى نه‌بوه. چونكه هاوڵاتیان ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و لێى ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشى: چه‌ندینجار ئیجرائاتمان كردوه و هاوڵاتى سزادراوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: راسته پێوه‌رى زیره‌ک رۆڵى هه‌بوه له یه‌كسان دابه‌شكردنى ئاو و جیاوازیی له به‌كارهێنان و بڕى هاتنه‌وه‌ى پاره، به‌ڵام رێگرى ئه‌وتۆى نه‌بوه له به‌فیڕۆدان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان