رادیۆی دەنگ
تائێستا ئەو 3 کادیرەی بەرەی گەل کە لە گەرمیان دەستگیرکران، بە دەستبەسەریی ماونەتەوە، کەسێکی نزیکی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش دەڵێت: پێیان وتوین بە مادەی خراپبەکارهێنانی مۆبایل گیراون.
کەسێکی نزیکی یەکێک لە سێ کادرە راگیراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان کە ئامادە نەبو ناوی بهێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: تائێستا نەمانتوانیوە لە زیندان بیانبینین، بەو هۆیەشەوە پارێزەرمان بۆ نەگرتون.
وتیشی: بەو سۆراغەی کردومانە، پێیان وتوین دۆخیان باشە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لەبارەی ئەوەی بە چ مادەیەک راگیراون، ئەو کەسە نزیکەی یەکێک لە راگیراوەکان وتی: پێیان وتوین بە مادەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن "مۆبایل" دەستگیرکراون.
دوشەو پێشتر، 3 کادیری بەرەی گەل کە پێکهاتبون لە: نەوزاد کەریم، رێبوار عەبدولکەریم و عەباس محەمەد، دوای بانگهێشتکردنیان بۆ بارەگای ئاسایشی گەرمیان، دەستگیرکران و لەوکاتەوە دەستبەسەرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان