
رادیۆی ده‌نگ
هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەشێک لە هاوڵاتیانی ئیدارەی گەرمیان گازندە لە بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شتومەک لەلایەن فرۆشیارانەوە دەکەن، لە بەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان هۆشداری دەدات و داواش ده‌كات له‌كاتى بهدییكردنى حاڵه‌تى وه‌هاوه هاوڵاتیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێریی بازرگانی گەرمیان، به رادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ فرۆشیار و بازرگانێک مافی ئەوەی نییە بە بیانوی گۆڕانی کاتیی نرخی دۆلارەوە نرخی کاڵاکانی بەرز بکاتەوە، چونکە ئەو مادانەی بازرگانان هاوردەی دەکەن، پرۆسەی کڕین و گەیاندنیان نزیکەی شەش مانگ دەخایەنێت، بۆیە گۆڕانکارییەکی کورتخایەن کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخەکان نابێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمەکانیان بەردەوام چاودێریی بازاڕ و مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەکەن و وتی: "لە رابردودا لە هەندێک شوێن کە نرخەکان بەرزکرابونەوە، رێکاری پێویستمان بەرامبەریان گرتوەتەبەر، هەرچەندە خۆشبەختانە ئەمجۆرە سەرپێچییانە کەمن."
لە کۆتاییدا، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان داوای لە هاوڵاتیان کرد هاوکاریان بن و رایگەیاند: هەر هاوڵاتییەک زانیاری لەسەر هەر شوێنێک هەبو کە نرخەکانی گران کردوە، با ئاگادارمان بکاتەوە و دڵنیابن کە ئێمە بەدواداچونی بۆ دەکەین و رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگرینەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان