رادیۆی ده‌نگ
نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر به‌تاڵبونی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناحیه‌ی باوه‌نوردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تائێستا به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش ئاشكرای ده‌كات كه تائێستا هیچ كه‌سێك ئاماده‌یی نیشان نه‌داوه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆ بگرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رادیۆی ده‌نگ، به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ناحیه‌ی باوه‌نور تاوه‌كو ئێستا به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه و بۆ راییکردنی كاروباری هاوڵاتییان، به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناحیه‌ی شێخ ته‌ویله‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی، نه‌بونی داواكارییه بۆ ئه‌م پۆسته و وتی: "هیچ كه‌سێك داواكاری پێشكه‌ش نه‌كردوه بۆ ئه‌و پۆسته و پێناچێت كه‌سیش بیكات".
به‌تاڵمانه‌وه‌ی پۆستێكی خزمه‌تگوزاریی گرنگ وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به هاوڵاتییانی ناحیه‌ی باوه‌نور و شێخ ته‌ویلیش ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چه‌ندینجار به فه‌رمی داوایان له ئیداره‌ی گه‌رمیان كردوه كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه. وتیشی: "ئێمه چاوه‌ڕێی ئیداره‌ی گه‌رمیانین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان