رادیۆی ده‌نگ
له كاتێكدا كه‌میی ئاو بوه‌ته یه‌كێك له قه‌یرانه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار ئامارێكی شۆكهێنه‌ر ئاشكرا ده‌كات كه به‌فیڕۆدانى نزیكه‌ی 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێنه له‌ڕۆژێكدا.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ده‌نگ، ورده‌كاریی زیاتری خسته‌ڕو و وتی: له كه‌لار رۆژانه 90 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابه‌ش ده‌كرێت، كه ده‌كاته 90 ملیۆن لیتر، به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر دانیشتواندا، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ر تاكێك رۆژانه نزیكه‌ی 300 لیتر ئاوی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و ستاندارده‌ی له جیهاندا دیاریكراوه.
به‌ڕێوبه‌ری ئاوی كه‌لار په‌نجه‌ی بۆ دو هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م كێشه‌یه درێژ كرد و وتی: "به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان، به‌شی هه‌ره زۆری به‌فیڕۆدانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپ به‌كارهێنانی ئاو له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه، هۆكاری دوه‌میش خودی ئێمه‌ین، چونكه به‌شێك له تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو كۆنن و توشی شكاوی و له‌ده‌ستدان ده‌بن."
به‌فیڕۆدانی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی ئاو له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی روبه‌ڕوی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی بونه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان