رادیۆی ده‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى قایمقامیه‌تى كه‌لار رایگه‌یاند بڕیاریانداوه به پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ى گشتى بۆ پرۆژه نوێیه‌كانى نیشته‌جێبون، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی فه‌رمانى وه‌زاره‌تین بۆ دروستكردنى ئه‌و هێڵانه.
هه‌فته‌ى رابردو قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ رێكخستنى ناوشار ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ى گشتى بو بۆ پرۆژه نیشته‌جێبونه تازه‌كان.
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ده‌نگ رایگه‌یاند: چه‌ندینجار به نوسراوی فه‌رمی داوامان له وه‌زاره‌ت كردوه كه هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی بۆ ئه‌و پرۆژه نوێیانه‌ی نیشته‌جێبون دابنرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار دروستكراون، دواجار وه‌زاره‌ت داوای لێكردین كۆنوسێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوشار ئاماده بكه‌ین.
وتیشی: "ئێستا كۆنوسهكهمان ته‌واو كردوه و به نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌زاری بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كان."
ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ڵامێكه بۆ داواكاریی به‌رده‌وامی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و یه‌كه نیشته‌جێبونانه‌ی كه به‌هۆی دورییان له ناوه‌ندی شاره‌وه، روبه‌ڕوی گرفتی هاتوچۆ و به‌رزیی تێچوی گواستنه‌وه ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان رونیكرده‌وه: كاتێك فه‌رمانی وه‌زاری بۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌وكات به‌پێی رێنماییه‌كان و له رێگه‌ی بانگهێشتی كراوه‌وه، هێڵه‌كان به‌سه‌ر خاوه‌ن پاسه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان