رادیۆی دەنگ
به پێى داتا نافه‌رمیه‌كان له سنورى گه‌رمیان زیاتر له 300 مناڵی توشبو به ئۆتیزم هەن، به‌شێك له‌و مناڵانه كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 12 ساڵان له سه‌نته‌ره‌كان وه‌رناگیرێن، ئه‌مه‌ش خێزانهكانیانى نیگه‌ران كردوه، حكومه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا توانیومانه 2 سه‌نته‌رى ئۆتیزم له قه‌زاى كه‌لار و كفرى بكه‌ینه‌وه و مناڵان له‌و دو سه‌نته‌ره‌دا راهێنانى تایبه‌ت وه‌رده‌گرن.
وتیشى: له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردوش ته‌نها 1 سه‌نته‌رى ئۆتیزمى ناحكومى هه‌بو له ئێستادا بوه به 4 سه‌نته‌ر و خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و مناڵانهشى كه ته‌مه‌نیان سه‌روى 12 ساڵه تاچه‌ند له سه‌نته‌ره‌كان وه‌رده‌گیرێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و مناڵانه‌ى ته‌مه‌نیان سه‌روى 12 ساڵه به‌پێى رێنماى وه‌زاره‌ت ناتوانرێن له سه‌نته‌ره‌كان وه‌ربگیرێن، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نیان ئه‌چێته سه‌ره‌وه و پێویستیان به په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و مامۆستاى تایبه‌ته، له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین داتایه‌ك وه‌ربگرن بزانین چه‌ند مناڵمان هه‌یه له‌و ته‌مه‌نه به‌سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌تمه‌ند بكه‌ینه‌وه بۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان