رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كدا، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زاى كه‌لاردا، تاوتوێی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كانى قه‌زاكه و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنیان كرد.
گفتوگۆكه یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه به پاڵپشتى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه 13/8/2025) له هۆڵی سه‌نته‌رى گه‌نجانى كه‌لار به‌ڕێوه‌ی برد.
له گفتوگۆكه‌دا كه 12 رۆژنامه‌نوس له كه‌ناڵ و ده‌زگا میدیاییه جیاوازه‌كان به‌شدارییان كرد، روبه‌ڕو له‌گه‌ڵ عارف عادل، قایمقامی قه‌زاى كه‌لار گفتوگۆیان كرد.
له‌گفتوگۆكه‌دا سه‌ره‌تا قایمقامی قه‌زاى كه‌لار، تیشكیخسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ده‌ستبه‌كاربونى دا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به ئاله‌نگاری و ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌میشیان كرد.
دواتر رۆژنامه‌نوسان هه‌ریه‌كه‌یان له‌لای خۆیه‌وه تێبینی و سه‌رنج و پرسیاری خۆیان له‌باره‌ى دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان خسته‌ڕو و به‌وردیی ئاماژه‌یان به‌و كه‌موكورتیی و كێشانه‌دا كه له قه‌زاكه‌دا بونى هه‌یه.
پاشان قایمقامی كه‌لار وه‌ڵامى پێویستی ئه‌و تێبینی و پرسیارانه‌ى دایه‌وه و گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ردولادا به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌م چالاكییه، یه‌كێكه له‌و چالاكییانه‌ى كه یه‌كه‌كه له‌پێناو بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێریی حكومه‌ت و دروستكردنى په‌یوه‌ندیی ته‌ندروست له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هاوڵاتیاندا، ئه‌نجامی ده‌دات.
* ده‌رباره‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان
یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى و به‌دواداچونى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) ساڵی 2017 دامه‌زراوه. كارى چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاودێرییكردن و شه‌فافیه‌ت و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هاوڵاتى و ده‌سه‌ڵات و دروستكردنى لێكتێگه‌یشتنێكى باشتر بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرتى مانگانه و ئه‌نجامدانى گفتوگۆی كراوه و كۆبونه‌وه و سیمینار و كۆنفرانس و خولی جیاوازه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان