رادیۆی دەنگ
له گه‌رمیان خواست له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ره به‌ردانه‌ى كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانى چه‌و و لمه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه و لەناو هاوڵاتیاندا بە "جەلمود" ناسراوە، زیادى كردوه؛ به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كارگهکان كراون به كهساره و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئه‌و مهوادانە به‌كاردێت.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه وایكردوه خواست له‌سه‌ر ئه‌و سهرهبهردانه هه‌بێت، بڕیارى گۆڕینى شێوازى كاركردنى كارگه‌كانه كه ده‌بێت له %50ـی ئه‌و مهوادهى به‌كارى ده‌هێنن ئه‌و سه‌ره به‌ردانه بێت.
وتیشى: یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه دواى ئه‌و بڕیاره ئه‌و مه‌واده له‌لایه‌ن كارگه‌كانى كۆنكریتى مهركهزییهوە ئاماده‌ى ده‌كه‌ن به‌كاردێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه هاوڵاتیان ئه‌و مه‌واده به‌كاربهێنن و خواستى له‌سه‌ر بێت و له‌گه‌ڵى رابێن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامانجیشمان ئه‌وەیە ئەو سه‌ره به‌ردانه كه له‌سه‌ر روبارى سیروان وه‌ك شاخى لێهاتوه و كۆبونەتەوە، لاببرێن؛ بۆ ئه‌وه‌ى سیمایه‌كى جوانتر به روبارى سیروان ببه‌خشێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌واده كه به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن كارگانه‌وه هى خۆیانه یان هى حكومه‌ته، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ده‌شڵێت: ئه‌و سهرهبهردانە هى كارگه‌كانه كه له پاشماوه‌ى به‌كارهێنانى تێكه‌ڵه كۆبوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێى یاساى رێكخستن و به‌كارهێنانى كانزایی، دواى سێ مانگ له به‌كارنه‌هێنانى له‌لایه‌ن كارگه‌كانه‌وه ئه‌بێته‌وه به موڵكى ده‌وڵه‌ت و جارێكى تر پێیاندهفرۆشینهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان