رادیۆی دەنگ
زیاتر لە 200 ماتۆڕسكیلی دەستبەسەرداگیراو لە گەراجی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیاندا هەن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتییەکەش دەڵێت: بە نرخی ئاسن دەفرۆشرێنەوە.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەو ماوەیەی كە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر لە ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیرا کە خۆیان دەبیننەوە لە نزیكەی 250 ماتۆڕسكیل.
وتیشی: لەئێستادا هەڵمەتەكە کۆتایی پێهاتوە، بەڵام بەبەردەوامیی تیمەكانمان لە گەڕاندان و هەر ماتۆڕسكیلێك ببینن كە سەرپێچی بكات، دەستی بەسەردا دەگرن.
لە بارەی چارەنوسی ئەو ماتۆڕسكیلانەوە كە دەستیان بەسەردا گیراوە، سامان عەلی، وتی: ئەو ماتۆڕسكیلانە كە لە گەراجی دەسبەسەرداگرتندا دەمێننەوە، نوسراوی فەرمییان بۆ دەکەین بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و ئەوانیش رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی پێ وەردەگرن كە ئەم ماتۆڕسكیلانە پاش شكاندن و تەلەف کردنیان، لە زیادكردنی ئاشكرادا بە نرخی ئاسن دەفرۆشرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان