رادیۆی دەنگ
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته دەوامی ئێوارانی لیژنەی پزیشكیی هەمیشەیی گه‌رمیان كرایه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا كاره‌كانى راگیراوه، لێپرسراوی لیژنهکەش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى كه‌مى ستافه.
ئامانج سه‌ڵاح، لێپرسراوى لیژنه‌ى پزیشكیی هه‌میشه‌یی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بەشی نیمچەتایبەت "سیمى پرایڤت"ـمان لە لیژنەکەماندا کردەوە بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە بە بەیانیان بۆیان ناکرێت، دوانیوەڕوانمان سەردانمان بکەن، ئەوەبو بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته و بە فەرمانی وەزاریی دهستبەكاربوین، به‌ڵام له ئێستادا كارهكانیمان راگرتوه.
ده‌شڵێت: هۆكاره‌كه‌ى كه‌می ستافە، هەربۆیە ئێستا به‌پێى رێنماییه‌كان ناوه‌كانمان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تمان و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوهكانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بهكارببینهوه.
بەشی نیمچە تایبەتی لیژنه‌ى پزیشكى هه‌میشه‌یی گه‌رمیان، به‌پێى رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی، دەبێت له كاتژمێر 1 بۆ 3ـی دواى نیوه‌ڕۆ كاره‌كانیان لە پشکنینی پزیشکی وەکو پشکنینی چاو و پشکنینی فێرخوازان و دۆسییەکانی سەربازیی و هیتر، ئه‌نجام بده‌ن؛ ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر بڕێک پاره، جیاواز له كاره‌كانى دەوامی به‌یانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان