رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری، هونەرمەندی شانۆکار. محەمەد هیجران، بەبڕیاری دادگای کفری بۆ ماوەی 25 رۆژ راگیراوە.
هەورامان جەلال، چالاکوان و هاوڕێی هونەرمەند شانۆکارمان محەمەد هیجران، هەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستکردەوە و وتی: پێشتر محەمەد پۆستێکی رەخنە ئامێزی لەسەر پەیمانگاکە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کردبو، ئیدارەی پەیمانگاکەش سکاڵای لەدژ تۆمارکرد و لەسەر ئەو سکاڵایە ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە راگیراوە تا 5ـی ئەیلول.
پۆستەکەی ئەو شانۆکارە بۆ سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ دەگەڕێتەوە و لە لێدوانێکدا ئەوکات بە رادیۆی دەنگی وتوە: "پۆستەکەم لەسەر ئەوە بوە کە ساڵانی رابردو پەیمانگاکە مامۆستای بە ئەزمونی تێدابو و نزیکەی 200 خوێندکار داوای پێشکەشکردبو بۆ خوێندن تیایدا، بەڵام ئێستا لەکۆی پێنج بەش تەنها 10 خوێندکاری تێدایە و تا دێت بەرەو دواوە دەچێت، هیچ چالاکیەکی تێدا ناکرێت و بەشی شانۆ خەریکە دادەخرێت. "
هەر ئەوکاتیش، داود محەمەد، بەڕێوبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفری، بە رادیۆی دەنگی وتبو: "ئەو شانۆکارە چەند هەڵەیەکی یاسایی بەرامبەرکردوین و هێرشی کردوەتە سەرمان، کە هێرشەکانیش بەپێی داتاکانمان دورن لە راستیەوە، هەربۆیە پەنامان بردوەتەبەر دادگا چارەسەری بکات."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان