رادیۆی دەنگ
فه‌رمانگه ئاوى قه‌زاى كفرى ئاشکرای دەکات کۆمەڵێک رێکاریان گرتوەتەبەر بۆ دروستنەبونی کەمئاویی، یەکێک لەوانە غەرامەکردنی ئەو کەسانەیە بە بڕی 50 هەزار دینار، کە ئاو بەفیڕۆ دەدەن.
حه‌مید ره‌شید، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ رێگریكرن له دروستبونى كێشه‌ى كه‌مئاویی له قه‌زاكه‌دا، رێكارى ئه‌وه‌مان گرتوه‌ته‌به‌ر له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زاكه ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه ئاو به‌فیڕۆ بدات ئه‌وا بەبڕى 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
وتیشى: هاوكات هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى ئاوی نه‌به‌ستبێت ئه‌ویش بڕى 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێكى تر له رێكاره‌كانمان ئه‌وه‌یه پێویسته ماڵان ته‌واف له تانكى سه‌ربانیان ببه‌ستن، بەپێچەوانەوە و به‌هه‌مان شێوه ئەوانیش بە بڕى 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له قۆناغى یه‌كه‌مدا هاوڵاتیانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه کە له ماوه‌ى 15 رۆژدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكارانه بكه‌ن، له ئه‌گه‌رى جێبهجێنهكردنیدا ئه‌وه ده‌ست به ئیجرائات ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان