رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی به‌هۆى كه‌مى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانییەوە شه‌وى رابردو له قه‌زاى كفرى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى ئه‌نجامدرا، بەڕێوبەری كاره‌باى گه‌رمیان ده‌ڵێت: قه‌زاى كفریش هاوشێوه‌ى قه‌زا و ناحیه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه كاره‌باى پێده‌درێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هاوشێوه‌ى قه‌زا و ناحیه‌كانى تر‌ى گه‌رمیان قه‌زاى كفریش هه‌مان كاره‌باى پێده‌درێت و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه له‌و نێوه‌نده‌دا.
وتیشى: له ده‌ستپێكى مانگى (8) ئابەوە، به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گەرما، بەرهەمهێنانی کارەبا زیادیكردوه، بەمەش نزیكبوینه‌ته‌وه له پێدانی 14 كاتژمێر كاره‌باى رۆژانه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: نه‌ك قه‌زاى كفرى، هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تر‌ى گه‌رمیان كه گومان ده‌كات جیاواز هه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانێت به‌راوردى نرخى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بكات ئه‌وكات جیاوازییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌شى كۆنترۆڵمان به‌رده‌وام له ئه‌ركدان و گروپهكانیشمان به‌به‌رده‌وامى ده‌گۆڕێن بۆ ئه‌وه‌ى جیاكارى دروست نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له كاته‌كانى پێدانى كاره‌با به گه‌ڕه‌كه‌كان و شاره‌كانیش باڵانسمان راگرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان