رادیۆی دەنگ
پاش راگرتنی کۆرنیشەکەی کەلار، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: کارەکانی کۆرنیشەکە دەستی پێکردوەتەوە و گرفتەکە چارەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتێکی پێشوتری رادیۆی دەنگ، کۆرنیشەکەی کەلار ماوەیەک کارەکانی راگیرا، ئەوەش بەهۆی گرفتێک لە نێوان کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی مارێنا و کارگەیەکی کەسارە لەوبەری روبارەکەوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: کارەکانی کۆرنیشەکە بەتەواوی رانەگیرابو، بەڵام خەڵکێک کە بەکارهێنەری ئەو زەوییە بون لەبەر ئەوەی نزیکی ئاوی سیروان بوە، بۆیە ئەوانەی کە لەسەری بو داوای قەرەبویان کردوە، کارگەیەک لەو بەرەوە گرفتی دروست کردبو.
وتیشی: لەوبەرەوە کارگەیەکی چەو و لم هەیە بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبێت رێکەوتنێکی زارەکی لە نێوانیان کراوە و کارەکە بەردەوامی پێدەدرێت و دەست بەکارەکانی دەکرێت.
دەشڵێت: لەزۆنی ۲ نزیکەی ٦۰۰ مەتری دروست کراوە و تا سەرەتای ساڵی داهاتو بنەمای کۆرنیشەکە دروست دەکرێت و وادەبێت تەنها سەوزکردن و قیرتاوی دەمێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆسەی ناوتۆماركردنی جوتیاران بۆ رادەستكردنی گەنم دەبێت بە ئەلیكترۆنی
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان