رادیۆی دەنگ
هاوڵاتییەک دەڵێت: هاوسەرەکەی نەخۆش بوە و بردومانە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بەڵام ستافەکەی بەدەمییەوە نەهاتون و سەرقاڵی مۆبایل بون.
سیروان حەسەن، دانیشتوی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نزیک بە کاتژمێر (٥:٣٠)ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هاوسەرم دۆخی تەندروستی تێکچوە، من لەماڵ نەبوم، کوڕەکەم بردویەتی بۆ نەخۆشخانە، فشاری خوێنیان بۆ گرتوە 19 بوە، دواتر منیش گەیشتمە لای.
وتیشی: جاری یەکەم کچێک هاتەلامان پەرستار بو فشاری خوێنی بۆ گرت، جاری دوەمیش بانگمان کردەوە و هاتەوە لامان، ئەمە بەمەرجێک تەنها هاوسەرەکەم لە قاوشەکەدا بوە و نەخۆشی تری لێنەبوە.
دەشڵێت: هەمو ئەو کارمەندانەی لەوێ بون سەرقاڵی مۆبایل بون، پێموتن بێن پشکنینی بۆ بکەن و سەیرێکی بکەن بزان دۆخی چۆنە، بەڵام وتیان پێویست ناکات، "وتم کاکە بەشکم ئەم ژنە مرد، وتیان کاکە دەنگەدەنگ مەکە".
بەوتەی ئەو هاوڵاتییە، دوای ئەم روداوانە هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانە دەرهێناوە، دەشڵێت: ناکرێت کەس موحاسەبە نەکرێت.
لەبەرامبەردا رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلارەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ3 رۆژە ناحییەی کۆکس بێ کارەبایە
-
-
هەواڵبڕیارێكى ئهنجومهنى وهزیران پڕكردنهوهى پۆستى قایمقامی كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان